هێستریای  پاراستن بوون
 
به دره ددین ساڵح ----نۆروێژ

زانستی حکومه تداری و رێکخستنی ژیانی هاوولاتیان به پێی پره نسیپ و هه ولدان بۆ هێنانه ئارای یه کسانی و ئاسایشی ژیان و ئارامی له هه ر ولات و بارودۆخێکدا په یوه ستن به کۆمه لێک فاکت و چه مکه وه که هه موویان به یه که وه گرێدراون و زۆر سه ختیشه هه موویان پێکه وه بێنه دی.

یه کێک له و ده سگا تایبه تمه ندانه ی بواری ئاسایش و پاراستن له هه رێمی کوردستان  ده سگای پاراستنی ئاسایشی هه رێمی کوردستانه.
ئه م ده سگایه وه ک من بزانم له ئه نجامی پێداویستی ستراتیژی پاراستنی ئاسایش له هه رێمی کوردستان پێک هاتوو

 

  Rbaz destra navxwey ya PEN a Kurd

Nivsn din yn Nivskar Bedredn Salih:

 

 

هێستریای  پاراستن بوون
 
به دره ددین ساڵح ----نۆروێژ

 

زانستی حکومه تداری و رێکخستنی ژیانی هاوولاتیان به پێی پره نسیپ و هه ولدان بۆ هێنانه ئارای یه کسانی و ئاسایشی ژیان و ئارامی له هه ر ولات و بارودۆخێکدا په یوه ستن به کۆمه لێک فاکت و چه مکه وه که هه موویان به یه که وه گرێدراون و زۆر سه ختیشه هه موویان پێکه وه بێنه دی.

یه کێک له و ده سگا تایبه تمه ندانه ی بواری ئاسایش و پاراستن له هه رێمی کوردستان  ده سگای پاراستنی ئاسایشی هه رێمی کوردستانه.
ئه م ده سگایه وه ک من بزانم له ئه نجامی پێداویستی ستراتیژی پاراستنی ئاسایش له هه رێمی کوردستان پێک هاتووه.

 پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه نجامی پێوه ندی دیپلۆماسی خۆی له ماوه ی زیاتر له 60 سالی  ته مه نی خۆیدا یه کێک له و حزبانه ی رۆژهه لاتی ناوه راسته که  پته ووترین پێوه ندی سیاسی و ئۆرگانی به زۆرترین حزب و که سایه تی و ئۆرگان و حکومه ته جۆراوجۆره کانی دونیادا هه یه.

پارتی دیموکراتی کوردستان  یه کێکه له و حزبانه ی که له گه ل زیاترین ئۆرگانه ناسراوو کارتێکه ره سیاسی و ئه منیی و دیپلۆماسیه کاندا پێونه ندی و دۆستایه تی هه یه.

جیاوازی پارتی دیموکراتی کوردستان له پێوه ندی ئۆرگانی و دیموکراسیدا له گه ل پارت و لایه نه کانی دیکه ی رۆژهه لاتی ناوه راست له وه دایه که پارتی خاوه نی ناوه ندێکی  بریار ده ری دیموکراتی پته وه که له هه موو رۆژگاره کاندا خاوه نی بۆچوونی دوور ئه ندیشی خۆی بووه و له به رانبه ر دوژمنانیدا خۆراگر و نه ترس و له به رانبه ر دۆستانی دا به وه فاو له خۆ بردوو و لێبورده بووه.

ئه م سیاسه ت و کلتوره ی پارتی وایکردووه که دۆستانی وه فادار و دلسۆز و دایمی بۆ خۆی و بۆ دۆزی ره وای گه له که مان دروست بکات  و دۆست و دوژمن حساب بۆ هه لوێست و بۆچوون و قسه ی پارتی بکات.

به جۆرێک له م بواره دا پارتی له ئه زموونی سیاسی و دیپلۆماسی و خه باتی ره وای گه له که ی سه رکه وتووه که بینیمان له دوای روخانی رژێم قسه و بۆچوونی سه رۆکی پارتی که هه مان سیاسه تی په سه ند کراوو په یره وکراوی پارتییه له هه موو ته نگ و چه له مه و گرفته ناوخۆییه کان دۆست و دوژمن ، ناحه ز و هاورێ وه ک خالی چاره سه ر بۆی بگه رێنه وه.

بێگومان حزبێک خاوه نی به رنامه و په یره وێک بێت بۆ به دیهێنانی ئاسایشی نه ته وه یی و گه راندنه وه ی که سایه تی بۆ تاکی     کۆمه لگه که ی و هه زاران رۆله ی دلسۆز و لێهاتووی خۆی له م رێگایه دا فیدا کردبێت، حزبێک خاوه نی سه دان هه زار ئه ندام  , لایه نگر و دۆست و هاوکار ی دوور و نێزیک بێت،حزبێک بووبێته به شێکی زێرین له مێژووی نیشتیمانه که ی و گه له که ی و جیهان و    به شێکی سه ره کی بێت له داهاتووی رۆژهه لاتی ناوه راست دا یه کێک له پێداویستیه کانی ژیانی سیاسی و رێخراوی و نیشتیمانی و دیپلۆماسی هه بوونی ئاسایش و هێمنییه له و هه رێمه ی که حکومرانی تێدا ده کات.

له سه رده می ئه مرۆدا ئۆرگان یان رێخستن بووه به پێناسه بۆ  ژیانی بچوکترین بونه وه ری ژیان،        ئه گه ر هه ر لایه نێکی ژیان ،ئۆرگانێکی تایبه تمه ند بۆ به رێوه چوون و گه شه کردن و پاراستنی نه بێت ئه و به شه زۆر زوو له به ین ده چێت و نامێنێت.

به و ئامانج و مه به  سته پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هه رێمی کوردستان وه ک پره نسیپێکی حکومه تداری و ئینسانی ده سگای پاراستنی ئاسایشی هه رێمی کوردستانی دروست کردوه.

ده بینین له په نای ئه م ده سگایه و سه رجه م ده سگا پێوه ندیداره کانی تری هه رێم هاولاتیانی کوردستان له و په ری هێمنی و ئاسایش دا ده ژین و هه ستی له ته ناهی بوون له لای زۆربه ی هاولاتیانی کوردستان و دۆستانی به م ده سگایه و لایه نی تری ئه منی له حکومه تی هه رێم به رز و له و په ری خۆیدایه.

لێره دا شتێکی ئاساییه که ئه و که س ولایه نانه ی که هه ولی شێواندنی ژیانی ئارامی خه لکی کوردستان ده ده ن کاتێک به هۆی بوونی ده سگا ئه منی و ئاسایشه کانی هه رێم ناتوانن به که یفی خۆیان له هه رێمی کوردستان وه ک ناوچه کانی تری عێراقی فیدرال ته راتێن بکه ن و سه ری مرۆڤ ببرن و منالی خه لک و خه لکانی بیانی برفێنن و بکوژن، به که یفی خۆیان ناتوانن هه رێم بکه ن به ناوه ندی فرۆشتن و ره دکردنی ماده بێهۆشکه ره کان  و مۆلگه ی تیرۆریست و پیاو کوژان ، ئاساییه که  به هه موو توانایه ک دژی ده سگای پاراستنی ئاسایشی کوردستان بوه ستنه وه و سه دان و هه زاران سیناریۆ و بوختان و پیلان دژی ئه م ده سگایه و په یامه پیرۆزه که ی که پاراستنی ئاسایشی هه رێمی کوردستانه دروست بکه ن.

له زۆربه ی ولاته پێشکه وتووه کان دا ئه گه ر که سێک له به ر چاوی هه ر تاکێکی ئه و کۆمه لگایه دا یاسای ولات ژێر پێ بنێ یان ئاسایشی ئه و ولاته بخاته ژێر پرسیار و مه ترسی ، هه ر تاکێکی ئه و کۆمه لگه یه ئه گه ر شوانێک بێت له سه ر شاخێک یان لێخوری تراکتۆر یان مامۆستایه کی زانکۆ بێت یه کسه ر  په یوه ندی به پۆلیس و ده سگا هاوشێوه کانی پاراستن له ولاته که ی ده کات و داوایان لێ ده کات که به زوترین کات رێبگرن له زیان گه یاندن به به رژه وه ندی و ئاسایشی ولاته که یان.

له ولاتی خۆمان رۆلی ده سگا ئه منی و ئاسایشه کانی خۆمان هه مان ئه و رۆله یه که ده سگا پێشکه وتووه کانی ولاتان ده یبینن به هه ندێک جیاوازی له ئه زموون و کلتوور و تایبه تمه ندی ئه و ولاته و جیاوازی له ئه زموونی ئه و ولاتانه له گه ل ولاتی خۆمان ئه وه ش شتێکی ئاسای و وارده.

به لام جیاوازیه که له خه لک و هاونیشتیمانیانی خۆمانه به گشتی و به تایبه ت ئه وه ی پێی ده گووترێت رۆژنامه وانی یان مێدیا ی کوردی.
رۆژنامه نووسانی ئێمه پێیان وایه ده بێت به که یفی خۆیان بوختان بۆ هه ر که س و لایه ن که بیانه وێت دروست بکه ن و ئه گه ر ئه و که س ولایه نه ش وه ک مافی هاولاتی بوونی خۆی ده نگی به رز       کرده وه یان ناره زایه تی ده ربری ئه وه یه کسه ر حکومه ت و ده سگا تایبه تمه ندیه کان تۆمه تبار       ده که ین که ئازادی تاکی کورد و رۆژنامه وانی ئازاد پێشێل ده که ن.
ئه م شێوه هه لس و که وته   له هیچ جێگایه کی دونیا په سند نیه و قبول ناکرێت.

پێس ماوه یه ک له ولاتێکی رۆژ هه لاتی ئه وروپا کۆبونه وه یه کمان له گه ل به رپرسی ئه منستی ئه و ولاته هه بوو بۆ به شدار بوونی ئه وان له سمینارێک که به هیوا بووین له و ولاته ببه ستین.ته ماشا    بکه ن به رپرسی ئه منستی ئه و ولاته پێی وتین ئێمه به شداری هیچ کۆبوونه وه و سمینارێک نابین که دژی به رژه وه ندی ولاته که مان و یاسا و ح کومه تمان بێت.

من نامه وێت ناوی ئه وولاته بێنم به لام یه کێک له و ولاتانه بوو له ئه وروپا که به لانکه ی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ناسراوه.

دلنیام ئه گه ر له ولاتی خۆمان با به رپرسی ئه منستی کوردستان ئه گه ر هه بێت له وانه یه کور یان کچی بنه ماله یه کی شۆرشگێر و نیشتیمان په روه ریش بوایه ئه رک و فه رمانی ئۆرگانه که ی پێ گرینگ تر و سه ره وه تر ده بوو له به رژه وه ندی و حکومه ت و ولاته   که ی.

لێره دا به پێی ئه زموون بۆمان ده رده که وێت که به داخه وه پێچه وانه ی ره وت و شێوازی خه باتی میدیای ، میدیای کوردی رۆلێکی نێگاتیڤی له وشیار کردنه وه و گه یاندنی زانیاری دروست به تاکه کانی کۆمه لگه بینیووه.
بۆیه له زۆربه ی میدیا به ناو سه ربه خۆکان هێرش ده کرێته سه ر ده سگا کانی تایبه تمه ند به بواری   ئه منی له هه رێمی کوردستان و له سه روویانه وه ده سگای پاراستن.

من به پێی ئه زموونی ژیانی نووسین و کاری دیپلۆماسیم وای ده بینم که ئێمه ی کورد رۆژنامه نووسی لێکۆله ر و پسپۆری ئاسایشی نه ته وه ییمان یان نیه یان زۆر که من.
وای لێهاتووه هه ر نووسه رێک به رگری له خه بات و کار و به رنامه یه کی هه رچه ندسه رکه ووتووی ده سگایه کی ئه منی بکات،به ده یان که سی نا پسپۆر و  نه خوێنده وار هان ده درێن که ناوو ناتۆره ی بۆ دروست بکه ن و نه هێلن ئه و ره وته گرنگه ی رۆژنامه وانی  ره خنه گرتن له هه له و ده ست خۆشی کردن له کاری جوان و ئینسانی له لای ئێمه دروست ببێت.

ئه م کلتوره زۆر کاریگه ری نێگاتیڤ و خه راپی ده بێت له سه ر پێوه ندی نێوان ده سگا ئه منیه کان و خه لک و میدیا که له ئه نجام دا نیشتیمان و گه له که مان تێیدا زه ره ر مه ندی یه که م.

ئه گه ر مرۆڤ به وردی سه رنجی ئه م بارودۆخه ی ولاته که مان بدات بۆی ده رده که وێت بۆچی  هه بوونی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه رێمی کوردستان لای هه ندێک که س و ده سگاو ولات بۆته هێستریایه کی کوشنده و بۆیان هه زم ناکرێت چۆن کورد له ماوه یه کی که می ئه زموونی    حکومه تداری خۆیدا توانیویه تی ده سگایه کی وا به هێز و هێمنی و ئاسایشی ولاته که ی دابین بکات.

له سۆنگه ی ئه و دوژمانیه تیه ی دوژمنانی ئه زمونه که مان مرۆڤ تێده گات ده سگا ئه منیه کانی خۆمان به گشتی و به تایبه تی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه رێم چه ند گرنگن بۆ ژیانی سیاسی و کۆمه لایه تی و ئابووری ولاته که مان و ده بێت هه  موومان له ئاست هێنانه دی ئامانج و ئاواته کانی    ئه م ده سگا گرنگانه خۆمان به به رپرس بزانین و له ئاست زیاتر هێنانه دی هێمنی و ئاسایشی ژیانی خه لکی کوردستان ده بێت هه موومان ئاسایش و پۆلیسی هه رێمی کوردستان بین و ترس و  شه رممان نه بێت له هاوکاری و ئاسانکاری بۆ باشتر راپه راندنی کاره کانیان

 

 Vegere Destpk......

Copyright  1990 pen-kurd.org

 pen-kurd.org

Navenda PEN a Kurd