|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
بانگە
وازێکی
خێراو بەپلە بؤ
ڕێکخراوی
نەتەوە
یەکگرتوەکانی
جیهان ڕێکخراوی
جیهانی مافی
مرۆف ڕێکخراوی
لێبوردنی
حیهانی ڕێکخراوی
هەواڵنێرانی
بێ سنور یەکێنی
ئەوروپاو
پەرلەمانی
ئەوروپا یەکێتی
ماف ناسان و
ماف
پارێزەرانی
دنیا هەموو
کۆڕو کۆمەڵە
نیو
نەتەوەیەکانی
جیهان هەروەکوو
ئاگادارن و
دەزانن ئەوە
ماوەی یازدە
مانگە
دەسەڵاتی
خۆسەپێن و
ملهوری
کۆماری
ئیسلامی
ئیران دوو
لاوی کوردی
ڕۆژنامەوان
و چالاکی
ژینگەی بە
ناوی عەدنان
حەسەن پوور و
هیوا
بوتیماری لە
گرتووخانەکانی
خۆی تووند
کردووە و لە
هەموو مافێ
بێ بەشی
کردون . بەڕێزان :
لەماوەی ئەم
یازدە
مانگەدا ئە و
دوولاوە ڕوو
بە ڕووی
دزێوترین و
دڕندانه
ترین ئازارو
شکنجە و
گوشار
کراونەتەوە
، بەبەرچاوی
جیهان و رای
گشتیە وە
بۆماوەی
زیاتر لە
پەنجا ڕۆژ
ئەو دوو یلە
مانیان لە
خواردن
گرتوو
گیانیان لە
دیوارەکانی
مەرگ
هەڵسویی ،
بەڵام
کۆماری
ئیسلامی
ئێران و
دەزگای
بەناو
دادوەری ئەو
دەسەڵاتە
ئەوەی بۆیان
گرنگ نه بوو
گیانی ئەم
دوو
مرۆفەبوو . وەک
وەبیرهێنانەوە
جێگای
ئاماژە ئێمە
هەرلەسەرەتای
گرتن و
داسەپاندنی
سزای
سێدارەوە
بۆئەم
چالاکانە
ووتمان و
ڕامان
گەیاند کە
داسەپاندنی
سزای
قیزەونی
سێدارە
بۆیان دوورە
لە هەر یاساو
ڕێسا و
ێرنسیبێکی
جیهانی و نێو
نەتەوەی ،
ئەم سزایە
پێش ئەوەی
بڕیارێکی
یاسای بێت و
لە لاین
دەزگای
دادوەریەوە
دەرکرابێ
زۆرترو
زۆرتر
سزایەکی
ڕامیارییەو
پێش تر
ناوەندی
هەواڵگیری و
پۆلیسی
سیاسی ڕژێم
بڕیاری
لەسەرداوە . پاش
ناڕەزایەتی
سەرتاسەری
جیهان و
هاتنەدەنگی
تێکڕای
ناوەندە و
ڕێکخراوە
جیهانیەکان
و به شی
هەرەزۆری
گەلان و
وڵاتانی
پێشکەوتووی
دنیا، و
وەستانیان
دژی ئەم
سزایە ، دوای
ئەوەی ئەم
دووچالاکە
خەڵاتی
ئازادی
دەربڕین و
ڕۆژنامه
وانی
سەربەستیان
پێدرا .
سەرەڕای
هەمووهاوار
و گوشارە
نیونەتەوەیەکان
، دەسەڵات
لەئێراندا
بێ گوێ دانە
ئەم داخوازی
و هاوارانە
هەر
سووربووەو
سورە لەسەر
بڕیاری خۆی . لەتازەترین
هەڵوێست و
ڕای سەرۆکی
گشتی دەزگای
دادوەری
ئێراندا
دەبینین کە
ناوبراو
بەڕاشکاوی
دەڵێ : سزای
سێدارەی
عەدنان لە
جێگاو شوێن و
ناوەندی
دیکەوە
بڕیاری
لەسەردراوەو
ئەو ناتوانێ
لەم
پەیوەندیەدا
هیچ بڕیارو
هەنگاوێ
هەڵگرێ . ئەو
وتەیە هەموو
بۆچوون و
خوێندنەوەکانی
ئێمە لە مەڕ
دەزگای
دادوەری
ئێران و
گیران وسزای
عەدنانەوە
بە ڕوونی
بەڕاست
دەگێڕێت هەموو
هەراو
هاوارەکانی
دان پێدانان
و تاوان
باربوونی
عەدنان
بەدرۆدەخاتە
وە . ئێمە وە ک
کۆمیتەی
هاوبەشی
پارێزگاری
لە عەدنان و
هیوا جارێکی
تر داوا لە
جیهان و
هەموو
ناوەندە
مرۆف
پارێزەرەکان
دەکەین کە
دژی ئەم
بڕیارەی
پۆلیسی
سیاسی
بوەستن و
نەیەڵن
عەدنان
بکرێتە
قوربانی
ویستە
نامرۆیەکانی
دەسەڵات .
بەهەر جۆرو
ڕێگایە کە
بۆیان
دەکرێت
گوشار بخەنە
سەر کۆماری
ئیسلامی و
یەک دەنگ
خوازیاری
هەڵوەشانەوەی
ئەم سزا
ناڕەواو
قیزەونە بن . کۆمیتەی
هاوبەشی
پشتیوانی لە
عەنان حەسەن
پوور و هیوا
بوتیمار
|
|
|
copyright © 2002-2008 info@pen-kurd.org