Sereta || Listeyi Gotarekan || arhcives || search ||
ناسناو
کورته چیرۆک

ناساو


ئیره ج عیبادی

زۆر سیێره¡ هه ر بیر نا که م که ی له دایک بووم!
رۆژ مێری ئه و روداوه له بیرۆکه ی مندا نه ماوه و کاته کانی شه و و
رۆژیشی له زینم دا تێ په رێوه.
هه ست نا که م بزانم ئه و ژنیشه که ی له دایک بووه¿
بێ تاقه ت و بێ وچان به ره و رابردوو ده ر وانم که بزانم تا ئێستا
چیمان کردووه!
یه کی دوو ساڵی هه وه ڵ ¡ له کاتێکی تایبه ت دا¡ وه کوو دڵدارانی
ده ره وی وڵات وام ده زانی له وڵاتی ئێمه شدا ژیان هه ر وایه.
شممیکمان دا ده گیر سانو برێ خوارده مه نی ساکاریش ساز ده کرا و
له سه ر دوو کورسییی هاو ره نگا دا ده نیشتین¡ جێژنێکی چکۆله مان
به رێوه ده بردو گوڵێکی سوورمان به یه کتر ده به خشی!
ئێستا پێکه وه نین و دژایه تی له سه ر کورسییه کانمان دانیشتووه!
ئێتر ئه و جۆره جێژنانه دووپات نا بێته وه!
هه ر کاتێک که ئه و بیر ده کاته وه که چی روی داوه و چی له سه ر مندا
رووخاوه ¡ به پێکه نین دێته پێشه وه و به گۆیما ده چر پێنێ:
که ¡ به راستی له دایک بوونمان که یه ¿
بێ ده نگ و مات به سه ر سوور مانه وه بۆی ده ر وانم و به نووسینی
بیره وه ریه کانم درێژه ده ده م!
له دایک بوونی منداله کانیشم له بیر چووه!
خۆیان که جێژن ده گرن ¡ بانگم ده که ن تا به شداری شادی بێ
مانا و لاوازی ئه وان بم! حه زم له و جۆره جێژنانه نیه !
حه ز به جێژنێکی گه و ره ده که م !
قه د وا نیه که منداله کانم خۆش نا وێت! له لای من رووداوه کان
مانایێکی تایبه تیان هه یه!
پێم وایه سه ر له شێواو بوو بم . نا¡ نا به هه ڵه چووم ¡ پیچی
جاده کان وه کوو جاران نام ناسن! خۆیشم نا ناسم! ساکووه کانی
له به ر چاوی زاگرۆسم له بیر نه ماوه!
ئه م هه موو کۆسپ و خه مه که تووشی تۆ بووه ¡ ئا مانیان لێ برێوه م!
بۆ هه موو خۆشه ویستییه که له دڵما دات نا بوو ¡ تۆیش نا ناسم!
بۆ وام لێ ها تووه¿ ئه م شۆره سواره که زمانێک پاله وانی سیێاره و
لێخورین بوو ¡ بۆ حه زی له سیێاره نه ماوه¿
له گه ڵ جه ماوه رێکا هاو سه فه رم. ئه وانیش وه کوو من وشه کانیان
لێ ون بووه! کپ و بێ ده نگ شه قامه کانی ئێستا و داهاتوو ده پێون!
شه قامه کان زۆر گه وره و بێ بن دێنه به ر چاوم!
دارو دره ختیان لێ برێون !جه ماوه ره که نا ناسم! ئاگادار نیم بۆ
روبه ن له سه ر دیمه نیان دا نا وه !
یان بۆ تارا چاوه کانیانی دا پۆشێوه¿
به ڵام وه کوو خه ونێک که م ره نگ و له نێو ته م و مژا¡
دیمه نی مێژوویان له نێو چاوه فرمیسک ئاویه که ما پیاسه ده کات!
ئه و جاره که وینه کانی رابردوویان دین و ده رون ¡ ده بینم
که هات وچووی چاوه کانیان بێ ئه ستێره ماوه !
وا ده زانم ¡ سه ر یان وه کوو من له سه ر شانیان قرتاوه!
جار جار من ده بمه یه که له وان و جێگام لێ ون ده بێت!
وه کوو ئه وان هه نگاو هه ڵ ده گرم!
رێگا چوونم تووشی گۆاستنه وه ده بێ!
ئێمه ده بینه یه ک که س! ئه وان له من جیا نا بنه وه!
زۆری پێ نا چێ که دێمه وه سه ر که ش و حا ڵی هه وه ڵم.
ده ر وانم¡ لت لت کراوین! پیاو و ژن ¡ گه وره و چکۆله !
به خیراساق ده بینه وه !
پڕته پڕت بووم ده ر وانن! رومه تیان دیاره! ده ستیان کردووه
چاو شاره که ی له گه ڵما!
پێڵاوه کانیان جێ ده منێ. له ناکاو دا چاوه کانیان ون ده بێ!
هه ل دێن تا زووتر ئه م شه قامانه به جێ بێلن!
جاده کان ون ده بن وکێو و شاخ نیشته جیان ده بێ!
له خۆم پرسییار ده که م ¡ ئایا ئه وانیش من ده بینن¿
پرسییاره که م دوو پات ده بیته وه ¡ بۆ ده نگیان نیه ¿
له م پرسییاره شه‌ ر مه زار ده بم ¡
ئاخۆ خۆیشم هێزی قسه کردنم نه ماوه!
- ئه مه چه مترسیێکی مڵ هۆرانه یه که داێگرتین¿
هان ده ده م تا ئه م بێ ده نگیه بشکینم !
ئای ........برا .......... خوێشکه.............. . پرسیاره ێکم هه یه ¿
را ناوه ستن! به په ڵه ده چن.
وه کوو روو باره که ی ویشک بووی قشلاق وه ڵامم نا ده نه وه !
له پر دا سیێاره یه ک به ره نگی خاک دێته به ر چاووم و نوقم ده بێ.
جه مسه رم پێ نیه ¡ پێم وایه تا سنوور زۆر رێگا نه ما بێ¿
گه یشتن ئیشیێکی ئاسایی نه بوو!
که سانێک له م جه ماوه ره ی بی وچانه له نا کاو دا ون ده بوون!
و که سانێێکی تر جێ ئه وانی پڕ ده کرد!
له ده فتری بیره وه ریه کانم لاوازی و بێ ده نگی
له ژیاندا ئازاری داوم! ئێسته که هه ر تووشی ئه و ئازارم!
جانتایێک له سه ر شانی چه ندکه س له م جه ماوره به دێ ده کرێ.
سه رنج را ده کیشم تا بزانم چیان له وی حه شار داوه¿
شتێکی له به ر چاو وه ر نا گرم! ئه زنی که س نا دن تا رازی ئه وان
ده ر که وێ!
زام له ده ست و پێ برێکیان دا¡ له ژێر جڵ و به ر گێ کونه و دراوه یان
برێقه ده دا ¡ ره نگی خوێن له ژێر چه تری هه تاو دا حه شار گه ێکی
باش نه بوو! گه وره و بووچک شه ڵه شه ڵ و ساق ¡ له شیان ئاره قی
کردوو بوو¡ هیڵااک¡ به ڵام ماندوویه تی له هه نگاوه کانیان دا
به دی نه ده کرا!
وه کوو من به ر وه و سنوور ده چوون . ئه مه یه کم جار نه بوو که
ئه وانم به شێوه یه کی نۆی له هات و چوو ده بینی!
ساڵ ها ی زۆری ده خایاند که ئه م جه ماوه ره¡ ده چوون
و ده گه رانه وه تا چۆڵگه ێک ئه من و په نا به رێکی پر له متمانه
بگاته نزیک خانووه کانیان!
حه ره که تی ئه وان ¡ وه کوو موجی ده ر یا ¡ بێ وچان درێژه ی بوو!
شه پۆلی ده دا و به ره و شه قامه کانی نا دیاری داهاتوو ده چوون.
له ناکاودا شه قامه کان ده بوون به ده ر یا ¡ ده یا ده بوو به شار و
شاریش وه کوو گه وره پانێک بێ بن خۆی ده نواند!
هێزیکی گونجاو¡ ئه م جه ماوره ی هان ده دا تا
له م گه وره پانه ی قاقره¡ بێ ئه سپ و قاتر و سیێاره هام و شۆ که ن.
هه و راز و نشێو له م شوێنه که م نه بوو! له دۆل و کێو سانیش
که مه پرسه¿
من ئاگاداری خۆم نه بووم! حه ڵه تی یوگائیسته کانم گرتوو بوو
که ماندوو یه تیم نه ده نا سی. هه ر ده چوومه پێشه وه ....... .
له نێو رێگا ته نگانیه کدا¡ کا تیک که پۆلیسی ئاسایش
له سه ر سنوور¡ به رێ گرتم¡ ناسناوم پێ نه بوو!
جه ماوه ره که یش را گیران !
پرسییار : له کوێ به ره و کوێ¿
خه سته و لاوازگوتم : له وڵاتی داروسییتان به ره و وڵاتی ئێوه!
- خڵکی کام لا دیێت¿ جڵه کوردیه کانم ره نگه له به ر چاو ئه وان
نرخی که م بو بێت¿ ئه م جۆره ئه ده بییاته له لای من باش نه بوو!
- بێ نگه رانی و ئه نیشه یێکی ئه و تووله بیستنی ئه و وشانه
وڵامم دا که : له و دراوسییانه ی که هاو زمانی ئێوه م
که یه ک نه ته ویشین!
بۆ ماوه یه ک ده ست به س کرام!
پێکه وه باسیان ده کرد ! ره نگه سێخور بێ ¿
- بۆ ناسناوت پێ نیه ¿ که سێک ده ناسیت تا له م وڵاته
ئاگاداری که ین بۆ یار مه تیت¿ پاسا پۆرت چی¿
یه کی له وانه به سه رۆکه که یانی گوت: کاک ئازا ¡
نه کا تیرۆریست بێ¿
- ئه م روژانه ¡ ئه و نا پیاوانه¡ زۆر به ی له سنووره کانی
ئێمه و یاساکانمان ده شکینن و به پێ دزییه وه تێ ده په رن !
کاک ئازا : ده بێ بڵگه به ده سمان بگا! شک کردن کارێکی خراپ
نیه ¡ به ڵام تۆمه تی نا حه ق کاریێکی نا مرۆڤانیه!
ره نگم هاو کات مه یله و زه رد و سوور ده بوو!
ده له رزیم ¡ دڵه خۆر په داێگرتووم!
تۆمه تێکی خراپیان لێ داوم! هاکه هه موو خه ونه کا نم برۆخن.
هاتمه ده نگ¡ تا راده یه کیش ده نگم به رز بوو!
ده م زانی ده بێ هێمنایه تی خۆم به پارێزم.
- کاک ئاز : من رابردووی بێ تێکۆشانی خۆمم رۆخاندووه و
به شوێن ناسناوێکی نۆێ ده گه رم! مێژوویێكی پڕ له مه تر سیم
له سه ر تێ په راندووه!
حه زم به له دایک بوونێکی تازه هه یه . دووای ساڵ ها ته مه نێکی
بێ وچان که بوونی رێبه ندان دوو پات کاته وه.
بۆ ماوه یه ک ئارام بوون. تێ ده فیکرین. باشه کاکا به خێر بین!
به ڵام ئه کی سه ر شانمانه که بتناسین!
هه موو تان میوانی ئێمه ن !
وه رن بۆ بازگه !
لا په ری ره ش ناوه کان کرایه وه و سه ر و خوار ده کرا!
ته نیا قه له میکم پێ بووکه بۆنی هه وای تازه ی ده ویست!
پێ داوم تا ناسناوێکی تازه بۆ خۆم هه ڵبژێرم .
له سه ر کارتی ناسناوی نۆێ که مۆری ئه و به ر سنووری
له سه ر دا بوو¡
ناوی خۆم نووسی: ئاوات¡ ئازاد ¡ کورد









0 Comments
Posted on 01 Oct 2008 by irej
Name:
E-mail: (optional)
Smile: smile wink wassat tongue laughing sad angry crying 

| Forget Me
Content Management Powered by CuteNews