Sereta || Listeyi Gotarekan || arhcives || search ||
نگین شێخولئیسلامی به دانانی زه‌مانه‌ت¡ له زیندان ئازاد كرا

رۆژی یه‌كشه‌ممه¡ 3ی سه‌رماوه‌زی 1387ی هه‌تاوی¡ نگین شیخولئیسلامی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ژنانی ئازهرمێهری كوردستان دوای 49 رۆژ دهستبهركران له به‌ندی 209ی زیندانی ئێڤین¡ به دانانی زه‌مانه‌ت ئازاد كرا.
نگین سێ حه‌وتوو پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی رێژیمه‌وه¡ به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قورسی بۆ كرابوو.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا¡ گرتنی ئه‌م ژنه چالاكه‌ی كورد¡ نارزایه‌تی به‌رینی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ناوخۆی ئێران و جیهان¡ به‌تایبه‌ت چالاكانی ژنان‌و مافی مرۆڤی لێ كه‌وته‌وه‌و به‌رده‌وام خوازیاری ئازادیی به‌په‌له‌ی ئه‌و چالاكه‌ی كوردی مافی ژنان بوون.
نگین شیخولئیسلامی چالاكی مافی مرۆڤ‌و دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی - فه‌رهه‌نگیی ژنانی ئازهرمێهری كوردستان‌و رۆژنامه‌وان ¡ سه‌رله به‌یانی رۆژی 14ی ره‌زبه‌ری 1387ی هه‌تاوی¡ له لایه‌ن هێزه ئهمنییهتییهكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. تا ئێستا له سه‌ر رێكه‌وتی دادگایی كردن‌و تاوانه‌كانی ناوبرا هیچ شتێك روون نه‌كراوه‌ته‌وه.
0 Comments
Posted on 24 Nov 2008 by mrechid
Name:
E-mail: (optional)
Smile: smile wink wassat tongue laughing sad angry crying 

| Forget Me
Content Management Powered by CuteNews